هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ٢٣ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانیی تەعزیری حوکم درا.
هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی “مەحیەدین پاکسرشت” لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی قازی “جەواد مستەفایی” بە ٢٣ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانیی تەعزیری حوکم درا.
ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە دژی نیزام و بە تۆمەتی “بێڕێزی بە ڕێبەری ڕیژیم، ئەو حوکمەی بەسەردا سەپاوە.
مەحیەدین پاکسرشت، ڕۆژی ٢٢ی جۆزەردان لە لقی ٣ی لێپرسیی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سەقز تۆمەتەکەی ڕوون کراوەتەوە و ١٢ی پووشپەڕ کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ناوبراو لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بەڕێوە چوو.
مەحیەدین پاکسرشت، ٢٧ی بانەمەڕی ئەمساڵ بەبێ بەڵگەی یاسایی لە دووکانەکەیدا لەلایەن هیزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە پاش ٢٠ ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی سەقز ڕاگوێزرابوو و پاشان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتیی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.