لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا ڕۆژی ڕابردوو ١١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا ١١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چووە.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی سینەمای ئێران لە بەردەم” خانەی هونەرمەندان” لە تاران، کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە لەنێو حەوشەی کۆمپانیاکە بەڕێوەچوو و هەروەها خەڵکی شارەکانی ڕامشیر، سووسەنگرد، شیبان، ئەهواز، مەسجد سلێمان، بێهبەهان، بەندەری ماهشەهر، یەزدانشەهر، ئیسفەهان، بەندەری گەناوە پەیوەست بە خەڵکی ناڕازیی پارێزگای خووزستان بوون.
جێی ئاماژەیە کە بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بوونەتەوە، هونەرمەندانی سینەمای ئێران بە درووشمی خووزستان نابێ خوێنی لێ بڕژێ و دەبێ کۆتایی بە سەرکوتی خەڵکی ناڕازیی و خۆپیشاندەری پارێزگای خووزستان بهێنن، پشتیوانی خۆیانیان بۆ خەڵکی پارێزگای خووزستان دەربڕیوە.