لە حەوتەمین ڕۆژی ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەکانی پارێزگای خووزستان، شارەکانی تاران، ئیسفەهان گەناوە،کەرەج، سنە و کرماشان پەیوەستبوون بە خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکانەوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان و ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەبنەوە، خەڵکی ناڕازی و خۆپیشاندەرانی پارێزگای خووزستان شەوی چوارشەممە ٣٠ پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە حەوتەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکانیان بەدژی بێ ئاوی و گەندەڵیی بەرپرسانی رێژیم، ڕژانەوە سەر شەقامەکان و لە زۆربەی شارەکانی پارێزگای خووزستان دروشمی مەرگ و نەمان بۆ خامنەییان دەگوتەوە و شارەکانی، کەرەج، ئیسفەهان، تاران، گەناوە، چوارمەحاڵ وبەختیاری، بوشەهر، یەزدانشەهر، سنە و کرماشان بۆ پشتیوانیکردن لە خۆپیشاندانی خەڵکی ناڕازیی خووزستان پەیوەستبوون بە خۆپیشاندانە نارەزایەتییەکانەوە.
بەپێی ئامارە نافەرمییەکان تائێستا لە پارێزگای خووزستان زیاتر لە ١٠کەس بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم کوژراون و بە دەیان کەسیش بریندار و دەسبەسەر کراون.
خۆپیشاندەرانی پارێزگای خووزستان و شارەکانی دیکە بە دروشمی مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی، برووخێ کۆماری ئیسلامیی ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و داوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی دەکەن.