لە کاتێکدا خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکانی پارێزگای خووزستان حەوتەمین ڕۆژی خوی تێپەڕکرد، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە پشتیوانی لە مافە ڕەواکانی خەڵکی ئێران و بە تایبەتیی خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکانی پارێزگای خووزستان دەکەین.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئەمریکا زۆر بە وردی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی پارێزگای خووزستان تاوتوێ دەکا و زۆر نێگەرانە لەوەی کە هێزە چەکدارەکانی رێژیمی ئێران تەقە لە خەڵکی خۆپیشاندەر دەکەن.
پرایس لە دەرێژەدا وتی: ئێمە پشتیوانی لە مافی ڕەوای خەڵکی ئێران دەکەین و خەڵکی ئێران وەکوو هەموو خەڵکی جیهان دەبێ بێ ترس لە کوشتن و ئازار وئەشکەنجە بگەن بە مافەکانیان.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران ڕێژیمێکی دیکتاتۆرە و تەنانەت سەرەتاییترین ویستەکانی خەڵکی وڵاتەکەی کە دابینکردنی ئاو و کارەبایە لە بەرچاو ناگرێ و بە گوللـە و سەرکوت وڵامی خەڵکی ناڕازیی دەداتەوە.
شایانی باسە کە تائێستا چەندین نوێنەری مەجلیس و سێنای ئەمریکا داوای پستیوانیی ئەمریکایان بۆ خۆپیشاندەرانی خووزستان کردووە.