چالاکانی مەدەنی و سیاسی لە تاران پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی ڕاپەڕیوی پاریزگای خووزستان دەربڕی و بەدژی ناکارامەیی کۆماری ئیسلامی هەڵوێستیان نواند.
ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، چالاکانی مەدەنی و سیاسی لە بەردەەم بینای وەزارەتی ناوخۆی ڕێژیم لە تاران، پشتیوانی خۆیان لەهەمبەر خۆپیشاندەرانی خەڵکی پاریزگای خووزستان دەربڕی و بە وتنەوەی درووشم بەدژی دەسەڵاتدارانی ڕێژیم، توندوتیژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییان بەرانبەر بە خۆپیشاندەران مەحکووم کرد.
جێی ئاماژەیە کە، لە درێژەی ئەو خۆپیشاندانە لە تاران بۆ پشتیوانیکردن لە خەڵکی پاریزگای خووزستان، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی بە ناوەکانی “ڕەسووڵ بوداغی، پەروین محەممەدی، ئارەش سادقی، جەعفەر عەزیمزاده، نەرگس محەممەدی و پووران نازمی” لەلایەن هێزە سەرکوتککەرەکانی ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.