لە چارەنووسی “ئەمین ئێرانیزادە”، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی قاسملوو سەر بە شاری ورمێ لە دوای دەسبەسەرکرانی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئەمین ئێرانیزادە” کوڕی ناسر و خەڵکی گوندی “قاسملوو” سەر بە شاری ورمێ، پاش دەسبەسەرکرانی هەروا ناڕوونە.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی قاسملوو، بە ناوی “ئەمین ئێرانیزادە” لە پاش دەسبەرکرانی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ناوەندە پێوەندیدارەکان سەبارەت بە چارەنووسی، لە هەر جۆرە وڵامێک خۆ دەبوێرن.
ئەمین ئێرانیزادە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.
ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و ناوبراویان بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی شاری ورمێ کردووە.
جیی ئاماژەیە کە تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆماتەنەی وەپاڵی دراون هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.