جۆ بایدێن، سەرۆککۆماری ئەمریکا، هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران، لە هاوکاریکردن و ناردنی چەکۆچۆڵ، بۆ حیزبوڵای لوبنانی بە هەڕەشەیەکی هەرە گەورە بەدژی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا ناوبرد.
بایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پەیامێکدا بۆ کۆنگرە سەبارەت بە باری نائاسایی نیشتمانیی لە پێوەندی لەگەڵ لوبناندا نووسی: “درێژەپێدانی ئێران بە هێندێک چالاکی، وەک هاوکاریکردنی ماڵی و ناردنی چەکوچۆڵ بۆ حیزبوڵای لوبنان، کە سیستمی چەکوچۆڵی پێشکەوتوو لەخۆ دەگرێ و بەوەش سەربەخۆیی لوبنان لاواز دەکا و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ناسەقامگیریی ئابووری و سیاسی، هەڕەشەیەکی هەرە گەورەیە بۆ سەر ئەمنییەتی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا.”
ناوبراو ئەو قسانەی ڕۆژێک پاش هاویشتنی دوو ڕاکێت لەلایەن لوبنان بۆ سەر سەر ئیسرائیل کرد کە سیستمی پەدافەندی هەوایی ئیسرائیل یەکێک لە ڕاکێتەکانی تێکشکاند و ئەوی دیکەش لە ناوچەیەکی چۆل لە ئیسرائیل کەوتە خوارێ.