لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا ڕۆژی ڕابردوو ٣١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا ٣١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چووە.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە ماڵدزراوانی کاسپیەن-فرێشتگان لە بەردەم بینای هەیئەتی دەسپاکی لە سەعادەتئابادی تاران، خانەنشینکراوانی مخابراتی تەورێز لە بەردەم بینای ئەو ئیدارەیە لە تەورێز، شوفێر پاسەکانی نێو شاری تاران لە بەردەم بینای ئیدارەی گواستنەوە و گەیاندنی تاران، کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە لە حەوشەی ئەو کۆمپانیایە، کۆکەرەوەکانی ڕۆنی سووتاوی ماشین لە بەردەم بینای مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی تاران، کرێکارانی کانگای “مس”ی سوونگوونی وەزەقان لە بەردەم کانگاکە، کرێکارانی دەرکراوی شاروانی ئەهواز لە بەردەم بینای شارەوانی ئەو شارە، کرێکارانی پڕۆژەی نەوتی گوندی پییان سەر بە شاری ئیزە، کرێکارانی پڕۆژە نەوتییەکانی لوردگان، کرێکارانی مانگرتووی پڕۆژەی نەوتی شاری گەهروو، کرێکارانی پیشەی نەوت لە کۆمپانیای پاڵاوگەی گازی فەجر لە بەردەم بینای ئەو کۆمپانیایە، کرێکارانی گرێبەستی فازی ٩و١٠ی ناوچەی فارس لە بەردەم بینای بەڕێوەبەری ئەو پاڵاوگەیە، جووتیارانی ئیسفەهان لە نێو ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی ئەو شارە و ئاژەڵدارانی نەیشابوور لە بەردەم بینای فەرمانداریی ئەوشارە بەڕێوە چوو.