هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە بەندەری گورگان ٦ هاووڵاتیی بەلووچیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، شەوی سێشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی ٦ هاووڵاتیی بەلووچ بەناوەکانی “مستەفا مەلاحی، عەلی مەلاحی، زەید مەلاحی، عیسا مەلاحی، حافز مەلاحی و ئیسمائیل مەلاحی” لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە بەندەری گورگان دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی چالاکانی بەلووچ لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە دەریاییەکانی ڕێژیم لە گورگان بەردەوام هێرش دەکەنە سەر خەڵک و تەقە لە خەڵک دەکەن.
جێگای ئاماژەیە کە سووتەمەنیبەرانی بەلووچ لە بەندەری گورگان هێرشیان کردۆتە سەر ماشینێکی هێزەکانی ڕێژیم لەو بەندەرە و خەسارێکی زۆریان بە ماشینەکەی ڕێژیم گەیاندووە.