هێرشی ئاسمانیی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە وبارەگا و کۆگای چەک و تەقەمەنی میلیشیاکانی رێژیمی ئێران لە سووریە ٥ کوژراوی لێکەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە هێرشێکی ئاسمانیدا بنکە و بارەگا و کۆگای چەک وتەقەمەنی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانیان لە ناوچەی “ئەلسەفیرە “ی شاری حەلەبی سووریە کردە ئامانج ولە ئاکامدا ٥ میلیشیای ئێرانی کوژران.
بەوتەی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە بەهۆی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیلەوە خەسار و زیانێکی قورس وەبەر بنکە ومۆڵگەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری حەلەبی سووریە کەوتووە.
ڕامی عەبدولڕەحمان. بەرپرسی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە ڕایگەیاندووە کە هێرشە ئاسمانییەکەی ئەرتەشی ئیسرائیل بنکەیەک لە” جەبەل ئەلواحە” و کۆگای چەک و تەقەمەنی سپای پاسدارانی ئێرانی لە باشووری خورهەڵاتی شاری حەلەب کردۆتە ئامانج کە لە ئاکامدا ٥ کەس لە میلیشیاکانی سەر بە سپای پاسداران کوژراون.