مەحموود ئەحمەدینژاد، سەرۆککۆماری پێشووتری ڕێژیم: هیوادارین بەرپرسان قسەی خەڵک ببیستن و بە جێگای سەرکوتی خەڵک کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی پووشپەڕ ئەحمەدینژاد، لە سەر خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتییەکان خووزستان، و ناکارامەیی بەرپرسانی ڕێژیم وتی: هیوادارم قسەى خەڵک ببیستن و هەنگاوى جیددى هەڵێننەوە و ئەوەی کە بۆ سەرکوتى خەڵک سەرفى دەکەن، دەتوانن هەر بەوتێچوویە کێشەى خەڵک چارەسەر بکەن و ئەوانەى کە بەرپرسن دەبێ گوێبیستى قسەى خەڵک بن و ڕاستەوخۆ بچنە تەنیشت خەڵکەوەو گوێیان لێبگرن و بە قسەی گەندەڵە ئەمنییەتییەکان نەکەن چونکە ئەوان دەیانهەوێ خەڵکی سەرکوت بکەن و خواستی ئەهریمەنی ئەم وڵاتە جێبەجێ بکەن.
جێی ئاماژەیە کە مەحموود ئەحمەدینژاد خۆی یەکێک لە گەندەڵترین و سەرکوتکەرترین بەرپرسانی ڕێژیم بووە و لە ماوەی هەشت ساڵ سەرۆککۆماریی خۆیدا ئێران لە بواری سیاسیی ، فەرهەنگیی و ئابوورییەوە وەکوو هەموو بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامی داڕما و بۆ یەک جاریش گوێی نەدایە ویست و داخوازییەکانی خەڵک و ئێستاش خۆی بە دلسۆز و خەمخۆری خەڵک دەزانێ.