خەڵکی ناڕازیی تاران، ئەمڕۆ بەیانی لە مێترۆی سادقییەی تاران درووشمیان بەدژی خامنەیی و کۆماری ئیسلامی بەرزکردەوە.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆگەلەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، خەڵکی ناڕازیی تاران لە مێترۆی تاران، بەهۆی داخرانی نیوکاتژمێر جارێکی مێترۆی سادقییە دەستیان دایە ناڕەزایەتیی و دروشمی مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی و ڕێژیمی ئێرانیان دەگوتەوە.
شایانی باسە کە خەڵکی ناڕازیی ئێران، بەهەموو شێوەیەک لە دەرفەتێک دەگەڕێ کە ناڕەزایەتییەکانی خۆیان لەهەمبەر ناکارامە بوونی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران دەرببڕێ و لە ئێستادا خەڵکی تاران بەدژی خامنەیی و ویلایەتی فەقێ و بە گشتیی کۆماری ئیسلامیی دروشم دەڵێنەوە.