لاوێکی خەڵکی سەقز کە پێشتر لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە بە ٢٣ مانگ بەندکران حوکم درابوو بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هەنگاو، لە سەرەتای مانگی پووشپەڕ هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی “پویا بووستانی” تەمەن ١٩ ساڵ بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٤ مانگ بەندکرانەکەی دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شاره گوازراوەتەوە.
ئەو لاوە کوردە دواجار لەلایەن دادگای ئینقلابی سەقز بە تۆمەتی پڕووپاگەندە دژی حکوومەت سزای ١٠ مانگ و بە تۆمەتی بێ ڕێزی بە ڕێبەری ئێران سزای ١٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.