عەبدولکەریم دارانی، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک عەبدولکەریم دارانی، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان و خەڵکی سڵێوی بەربنەی پیرانشار بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک عەبدولکەریم لە ڕۆژە سەختەکانی خەباتی چەکداریدا لە شەڕێکی قارەمانانەدا بەدژی داگیرکەرانی کوردستان بریندار دەبێ و پاشان لە سەر ئیزنی حیزب دەگەڕێتەوە نێوخۆی وڵات و تا دواین هەناسە وەفادار بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان دەمینێتەوە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی کاک” عەبدولکەریم دارانی” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان وسەرجەم خزم وکەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزاننین.