خەڵکی ناڕازیی پارێزگای خووزستان لە پێنجەمین شەوی ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەکانیان، داوای ئازادی بەندکراوانی سیاسیی، نەمانی هەڵاواردن، کۆچکردنی زۆرەملێ و ویشکنەکردنی تاڵاوەکان دەکەن.
لەدرێژەی خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی پارێزگای خووزستان لە پێنجەمین شەوی بەردەوامی خویدا و ناڕەزایەتیی دەربڕینی خەڵکی ئەو پارێزگایە لەهەمبەر کەمیی ئاوی خواردنەوە، هێزە چەکدارەکانی رێژیم لە شارە جێاوازەکانی پاریزگای خووزستان بە تایبەتی لە ئەهواز لە شەقامی عەلەوی تەقە لە خەڵکی ناڕازی و خۆپیشاندەر دەکەن و تێکهەڵچوونێکی قورس لە نێوان خەڵک و هێزەکانی رێژیم هاتوەتە ئاراوە کە تا ئێستا ئاماری کوژراوان وبرینداربوانی ئەهواز بۆ هەواڵدەرییەکان ڕوون نەبوەتەوە.
هەروەها بەهۆی دڕێژەی خۆپێشاندانەکان لە پارێزگای خووزستان و ترسی رێژیم لە بڵاوبوونەوە و بە میدیاییکردنی ناڕەزایەتییەکان و سەرکوتی خەڵک لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە لەو پارێزگایە هێڵی ئینتێرنێت بە تەواوەتی داخراوە.
ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەکان لە ئێستادا لە ١٧ شاری پارێزگای خووزستان بەردەوامە و ژنانی ئەهوازیش پەیوەستبوون بە خۆپیشاندانەکان و ناڕازییانەوە و هەروەها لە پارێزگاکانی لوڕستان و خووزستانیش لوڕ و بەختیارییەکان پەیوەستبوون بە خۆپیشاندانەکانەوە.