پاش قسەکانی بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیسی ئێران لەهەمبەر درێژەدان بە وتووێژە ناوکییەکان لە دەوڵەتی “ئیبراهیم ڕەئیسی”دا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە دڕێژە بە وتووێژەکان دەدەین بەڵام زیاتر لە بەرنامەی ناوکیی وتووێژ ناکەین.
سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە وتووێژێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: دەوڵەت بەڕێوەبەر و وەزارەتی دەرەوش جێبەجێکاری بڕیارەکان و سیاسەتەکانی ئێرانە کە لەلایەن خامنەیی و بڕیاردەرانی سەرەوە دیاری دەکرێ و وتووێژە ناوکییەکان لە ڕێگەی ئاسایی خویەوە درێژەی دەبێ و لە ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام و لابردنی گەمارۆکان لە سەر ئێران، ئەو ئێرانیش پێبەند دەبێ بە بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناوکیی.
خەتیبزادە سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە ئێران نایهەوێت ئاڵوگۆڕ لە خاڵەکانی ئەو ڕێککەوتنە پێک بێ وتی: ئێمە تەنیا لەسەر بەرنامەی ناوکیی وتووێژ دەکەین نە زیاتر لەوە و تاکاتی دەسبەکار بوونی دەوڵەتی نوێ لە ئێراندا وتووێژە ناوکییەکان بە شێوەی کاتیی ڕاوەستاوە.