لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ١١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، ١١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کرێکارانی بەنداوی شەفاروود لەبەردەم فەرمانداریی ڕزوانشار، خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لە شارەکانی ڕەشت ومەشهەد لە بەردەم بینای ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی شارەکانیان، کارمەندانی ئیدارەی ئاو وئاوەڕۆی ئەهواز بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لەبەردەم ئیدارەی ئاوی ئەهواز، خانەنشینکراوانی پیشەی پۆڵای ئیسفەهان و خووزستان لە بەردەم بینای ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی شارەکانیان، کڕێکارانی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوت تەپە لە نێو حەوشەی کۆمپانیاکە و کڕێکارانی پیشەی نەوتی دێهدەشت بەڕێوە چوو.