ئەمریکا بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوی تێرۆریزم لە هەرێمی کوردستاندا پێشمەرگەکانی ئەو هەرێمەی پڕ چەک کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی” ڕووداو” ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە هاوپەیمانە نێونەتەوەییەکان بە ڕێبەریی ئەمریکا، کاروانێکی گەورەی چەکوچۆڵیان لە هەرێمی کوردستاندا بە سەر پێشمەرگەکانی هەرێم بە مەبەستی ڕووبەرووبوونەوە لەگەڵ تێرۆریزم دابەش کرد.
بەپێی ئەم راپۆرتە قارەمان کەماڵ، جێگری ناوندی فەرماندەیی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان هەواڵی ناردنی چەکوچۆڵی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ هێزی پێشمەرگە پشتڕاست کردەوە.
هەرلەم پێوەندییەدا هێزەکانی هاوپەیمان لەلاپەڕی فەرمیی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر نووسیان: هاوکارییە سەربازییەکانی ئێمە بۆ پێشمەرگەکانی کوردستان لە هەمبەر ڕووبەڕووبوونەوەی تێرۆریزم لەو هەرێمەدا بەردەوامە و هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن هاوپەیمانی نێونەتەوەییەوە پڕ چەک دەکرێن.