عەلاوی دەڵێ: لەگەڵ گڕووپێکدا کێشەی سیاسیمان هەیە کە هەوڵدەدەن وڵاتی عێراق بەرەو هەڵدێر و فەوتان ببەن.
حوسێن عەلاوی، ڕاوێژکاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە سەرەڕای ئاماژە بە تێرۆری” هێشام ئەلهاشمی” شڕۆڤەکار و چالاکی عێراقی بە دەستی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران و بە وتنی ئەوەیکە ئەگەر چەکوچۆڵ بە دەستی گرووپە میلیشیاکانی عێراقەوە بێت و دەوڵەت نەتوانێت کۆنترۆڵی بکا عێراق بەرەو هەڵدێر و فەوتان دەچێ و گرووپە میلیشیاکانی سەر بە رێژیمی ئێران هەوڵدەدەن کە جێگای دەوڵەت بگرنەوە.
عەلاوی هەروەها ڕایگەیاند کە دەوڵەت لەگەڵ گرووپێکی چووکەدا کە وڵات بەرەو فەوتان دەبەن و بە بڕیاری ئێران هێرش دەکەنە سەر بنکە وبارەگاکانی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا کێشەی سیاسیی هەیە.
هەرلەم پێوەندییەدا پێشتر مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتبووی کە هێزە سەربازیی و ئەمنیەتییەکانی عێراق زۆر بە وشیاری و وردی هەوڵیان بۆ پاراستنی نەزم و یاسا لە عێراق داوە و پێشمان لە دەستێوەردان و ئاژاوەگێڕییەکانی حەشەدی شەعبی لە عێراقدا گرتووە.