سپای پاسدارانی ڕێژیم پڕۆژەیەکی خەڵکیی و خۆبەخشانە لە گوندی زێڕان سەر بە شاری جوانڕۆ بەناوی خۆی تۆمار دەکا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوای ئەوە کە خەڵکی گوندی زێڕانی ناوچەی کەڵاشی سەر بە شاری جوانڕۆ، خۆبەخشانە بۆڕی گواستنەوەی ئاویان بۆ گوندەکەیان ڕاکێشاوە، سپای پاسداران ئەو هەڵمەتە خەڵکیی و خۆبەخشانەیەی دانیشتوانی ئەو گوندەی بەناوی خۆی تۆمار کردووە.
جێی ئاماژەیە کە خەڵکی گوندی زێڕان بەهۆی ناکارامەیی بەرپرسانی حکومەتی لە شاری جوانڕۆ و وڵامنەدانەوەی کاربەدەستانی ڕێژیم بە گرفتی کەمیی ئاوی خواردنەوە ئەو گوندە، خۆیان لە هەڵمەتێکی خۆبەخشانەدا بۆڕی ئاویان بۆ گوندەکەیان گواستۆتەوە، کەچی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە هەوڵێکی چواشەکارییانەدا وا نیشان دەدا کە ئەوان ئەو خزمەتگوزارییەیان بۆ خەڵکی ئەو گوندە دابین کردووە.