لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ١٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا ڕۆژی شەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، ١٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە جووتیارانی شاری دزفوول لە بەردەم بینای فەرمانداریی ئەو شارە، کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە لە شوێنی کارەکەیان، ئەندامانی تەعاونی مەسکەنی جامجەم لە بەردەم پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە تاران، کرێکارانی شاری کووت عەبدوڵا لە بەردەم بینای شارەوانی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
هاوکات خەڵکی شاری مەشهەد بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی پارێزگای خووزستان پەیوەستبوون بە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانەوە و خەڵکی پارێزگای خووزستان لە شارەکانی شاوور، کەرخە، سوسەنگرد، کووت سەید نەعیم، شادگان، ئەهواز، کووت عەبدوڵا، حەمیدیە و شووش بەردەوام بوون لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان.