دوو کرێکار لە شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام لە کاتی کارکردندا و بەهۆی ڕووداوێکەوە گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چاونیوز، ڕۆژی شەممە، ۲٦ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو کرێکاری خەڵکی شاری ئەیوان لە پارێزگای ئیلام، بە ناوەکانی” عەلی محەممەدی و مستەفا خانی” بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە بینایەکی نیوەکارە، گیانیان لەدەستدا.
جێگای ئاماژەیە کە “عەلی محەمەدی” دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە و “مستەفا خانی” ، پاش گواستنەوەی بۆ بنکەیەکی تەندروستی، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.
شایانی باسە کە ئێران لەو وڵاتانەیە کە لە بواری جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی بۆ کرێکاران، لەنێو وڵاتانی جیهاندا، لەمبارەیەوە لە پلەی ۱۲۱ دایە.