به‌پێی ڕاپۆڕتی ده‌نگی ئه‌مریكا دادگای فیدراڵی ئه‌و وڵاته بڕیاری داوه كه سووریه و ئێران ده‌بێ به‌و منداڵانەی ئەو بنه‌ماڵه ئیسرائیلییە كه باوک و دایكیان له‌لایه‌ن گرووپی فه‌له‌ستینی حەماسەوە کوژراون، قەرەبوو بدەنەوە.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕایگه‌یاند، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه هاووڵاتیی هەر دوو وڵاتی ئه‌مریكا و ئیسرائیلن و داوای ٣٦٠ میلیۆن دۆڵار خهسارتتیان كردووه.
شایانی باس کە ئه‌و داواكارییه به دژی سپای پاسداران، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و سێ بانكی ناوه‌ندیی، میللی و سادراتی ئێرانە كه له‌لایه‌ن ئه‌و سێ بانكه‌وه، هاوكاریی ماڵیی كۆماری ئیسلامی دەگاتە ده‌ستی گرووپی حه‌ماس، گه‌ڵاڵه كراوه.
به‌پێی هه‌واڵی گۆڤاری تایمزی ئیسرائیل، ئه‌و ژن و مێرده كوژراوه، له یه‌كێك له شههرهكهكانی ئیسرائیل له ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن نیشته‌جێ بوونە و له ساڵی ٢٠١٥ له‌لایه‌ن گرووپی حه‌ماسه‌وه تیرۆر ده‌كرێن. له‌و ڕووداوه‌دا منداڵه‌كانی ئه‌و دوو هاوژینه له كورسی پشته‌وه‌ی ماشێنه‌كه شاهیدی كوژرانی دایك و باوكیان بوون.