ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ڕێبەندان سەید خەیاڵ یادگاری یەكێك لە مەقامبێژە گەورەكانی بەشی گۆران لە كرماشان لە ئاوایی سیمانی ماڵاوایی لە ژیان كرد.
پەیمان بۆزۆرگ نیا، توێژەرو ئاوازدانەر وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەم هەواڵە گوتی: مامۆستا سەید خەیاڵ یادگاری یەكێك لە هونەرمەندانو مەقامبێژانی لێهاتووی ناوچەی “گۆران”ی كرماشان بوو كە زیاتر لە ١٠٠ مەقامی تۆمار کردوە، بەڵام بە داخەوە لە حاڵێكدا ئەم هونەرمەندە كوردە ڕێكەوتی ٢٠ی ڕێبەندانی ئەمساڵ كۆچی دوایی كرد كە ڕاگەیەنەكانی نێوخۆی وڵات هیچ كاردانەوەیان بە نیسبەت ئەم هەواڵە نیشان نەدا و باسیان نەكرد.
ناوبراو لە درێژەدا گوتی: دووبارە گوتنەوەی مەقامی میرزا حەسەن خانی، مەقامەكانی مەجنوونی و سەحەرخانی لە بەرچاوترین بەرهەمەكانی مامۆستا سەید خەیاڵن، بەڵام بەداخەوە تا لە ژیاندا بوو ڕێزی لێنەگیراو ئێستا پاش مەرگی تەنیا داخێكی گران لەسەر دڵی هۆگرانی مۆسیقی ماوەتەوە.
( هەواڵدەریی موکریان)