گواستنەوەی موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کوردی بەندکراو لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ئێڤین بۆ بەندیخانەی نەوشەهر به هۆی ڕێکنەکەوتنی بەرپرسانی بەندیخانەی ئێڤین لەگەڵ بەرپرسانی دادگای نەوشەهر جێبەجێ نەکرا.
به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، موژگان کاووسی داوای کرد لە بەندیخانەی ئێڤین بۆ بەندیخانەی نەوشەهر بیگوازنەوە.
بەرەبەیانی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی موژگان کاووسی ڕاگوێزرا بۆ دادسەرای نوشەهر تاکوو بە فەرمانی بەرپرسانی یاسایی ئەم شارە پاشماوەی حوکمەکەی لەوێدا تێپەڕێنێت، بەڵام بە هۆی ڕێکنەکەوتنی بەرپرسانی بەندیخانەی ئێڤین لەگەڵ بەرپرسانی نەوشەهر لەبارەی گواستنەوەی ناوبراو بۆ بەندیخانەی نەوشەهر، بێ هیچ پاساوێک گەڕاندوویانەتەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین.