گۆڤاری نیویۆركێر له ڕاپۆڕتێكدا ڕایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی ترامپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماریی ئه‌مریكا شكستی هێنا، نه‌تانیاهۆ هەر پێداگهر بوو كه ئه‌مریكا هێرش بكاته سه‌ر ئێران.
گۆڤاری نیویۆرکێر لە زاری به‌رپرسی ناوه‌ندی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا ڕایگەیاند کە، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماریی ئه‌مریكا و سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدێن، بێنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیری ئه‌وكاتی ئیسڕائیل، زه‌ختی خستووه‌تە سه‌ر دۆناڵد ترامپ کە هێرشی سه‌ربازیی بكاته سه‌ر ئێران.
ژنڕاڵ مارك میلی ئاماژه‌ی به‌وه كرد و وتی: بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی سه‌ربازیی نه‌كرێته سه‌ر ئێران، دژ كرده‌وه‌م نیشاندا و به‌رگریم له‌و هێرشه كردووه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ گۆڤاری نیویۆركێر له ڕاپۆڕتێكدا ڕاگه‌یاند كه ژنڕاڵ میلی، ترامپی ئاگادار كردووەتەوه كه ئه‌گه‌ر هێرش بكاته سه‌ر ئێران، بێگومان ئەمریکا تووشی شه‌ڕێكی وێرانکەر ده‌بێ.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئه‌و گۆڤاره مایك پێنێس جێگری دۆناڵد ترامپ و هه‌روه‌ها ڕاوێژكاره‌كانی ترامپ هانده‌ر بوون كه ترامپ داواكاری بێنیامین نه‌تانیاهۆ جێبه‌جێ بكا و هێرش سه‌ربازیی بكاته سه‌ر وڵاتی ئێران.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئه‌و گۆڤاره، ژنڕاڵ میلی له دانیشتنێكی بەرپرسانی ئه‌مریكایی كه دۆناڵد ترامپیش له‌و دانیشتنه‌دا ئاماده بوو، پرسی تۆ بۆ ئه‌وه‌نده به تاسه‌ی بۆ هێرشکردنە سه‌ر وڵاتی ئێران، مایك پێنس وتی: چونكه ڕێبەرانی وڵاتی ئێران شه‌یتانن.
بەرپرسی ناوه‌ندی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند و وتی دۆناڵد ترامپ لایه‌نگری شه‌ڕ نه‌بوو، به‌لكوو تەنیا به‌هۆی هێرشی مووشه‌كیی ئێران بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی ئا‌مریكا له عێراق دژكرده‌وه‌ی نواندووه.