لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ڕۆژی ڕابردوو ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی هەینی ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە لە بەردەم مزگەوتی گەورەی شووش و گرووپێکی دیکە لە کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە لە بەردەم دەفتەری ئەو کۆمپانیایە، شۆفێر پاسەکانی کۆمپانیای زەرەندی کرمان لە حەوشەی ئەو کۆمپانیایە، کرێکارانی پیشەی نەوتی چغاخوور لە پارێزگای چوارمەحال و بەختیاری و لە شارەکانی پارێزگای خووزستان بە گشتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە چوو.