کتێبی مێژووی ئەردەڵان لە نووسینی مەستوورە ئەردەڵان کە چاپی یەکەمی دەگەڕێتەوە بۆ ١٧٠ ساڵ لەمەوپێش، لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری سنە پەردەی لەسەر لادرا.
کتێبی تەواوی مێژووی ئەردەڵان لە نووسینی مەستوورە ئەردەڵان بە چاپ و ڕاستکردنەوەی نوێی جەماڵ ئەحمەد ئایین یەکێک لە لێکۆڵەرانی کوردستان شەوی چوارشەممە، ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە ئەدیبان و مامۆستایان و هۆگرانی فەرهەنگ و مێژوو لە عیمارەتی خەسراوا پەردەی لەسەر لادرا.
لەو ڕێوڕەسمەدا جگە لە هۆگرانی کەلتوور و مێژووی کوردستان، کەسایەتیگەلێکی بەناوبانگ وەکوو هادی زیائەدینی، بیژەن زوڵفەقارنەسەب، سیمین چایچی، ماجد مەردۆخ ڕۆحانی ئامادە بوون.
جەمال ئەحمەدی ئایین کە کاری ڕاستکردنەوەی ئەو کتێبەی لە ئەستۆ بووە لەو ڕێوڕەسمەدا وتی: ئەو کتێبە لە ساڵی ١٣٢٨ لەلایەن ناسر ئازاد پوورەوە لە چاپ درا و منیش دواتر لە ساڵی ١٣٨٤ ئەو کتێبەم کە ڕووداوەکانی تا ساڵی ١٢٥٠ی تێدا هاتبوو لە چاپ دا.
ئەحمەدی ئایین ئەوەشی زیاد کرد: ئێستاش بە پشتیوانی و یارمەتی مەنسوور ئەردەڵان یەکێک لە نەوەکانی خەسرەوخانی ئەردەڵان نوسخەیەکی تەواوتر لەو کتێبەم لەچاپ داوە.