هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود ژمارەیەک کۆڵبەریان داوەتە بەر لێدان و کوتان و لە ئاکامدا سێ کۆڵبەر بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی رێژیمی ئێران لە سەر پردی دواوی نەوسوود ژمارەیەک کۆڵبەریان کە بە مەبەستی کۆڵبەری بەرەو سنوور ڕۆشتوون لە ماشین دابەزاندووە و هەموویانیان داوەتە بەر لێدان و کوتان.
لە ئاکامی لێدان و کوتانی هێزە چەکدارەکان دوو کۆڵبەری بە ساڵاچوو بە ناوەکانی ئەنوەر مورادی و خەلیل مەحموودی و هەوەها کۆڵبەرێکی لاویش بە ناوی خەلیل مەحموودی بە سەختیی بریندار بوون و بۆ چارەسەریی پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان.