شێرزاد شەوقی، هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر و بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد به ناوی “شێرزاد شەوقی ” خەڵکی گوندی “مام ئیبراهیم” لە ناوچەی دەڕەی قاسملوو لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە سەرەڕای بەدواچوونی بنەماڵەی “شێرزاد شەوقی” تائیستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی دەسبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەردەستدا نییە.