خەڵکی ناڕازیی پارێزگای خووزستان بو دوهەمین ڕۆژی بەردەوام لە هەمبەر قەیران و کەمیی ئاو ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەتەوە خەڵکی ناڕازیی پارێزگای خووزستان شەوی هەینی ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە ١٢ شاری ئەو پارێزگایە لەهەمبەر قەیران و کەمیی ئاوی خواردنەوە ناڕەزایەتیی بەربڵاویان بەڕێوە بردووە.
خەڵکی ناڕازیی پارێزگای خووزستان لە شارەکانی ئەهواز، سووسەنگرد، کووت عەبدوڵا ، شادگان، هوەیزە و ئەبوو حەمیزە، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام ناڕەزایەتیی بەربڵاویان بەڕێوەبردوە کە هێزەچەکدارەکانی ڕێژیم بە گولـلە وگازی فرمێسکڕێژ ڕووبەڕووی خەڵکی ناڕازیی ئەو پارێزگایە بوونەتەوە.
خەڵکی ناڕازیی جاددەی سەرەکیی نێوان شارەکانی ئەهواز بۆ شووش و کووت عەبدوڵا بۆ ئەهوازیان بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین داخستووە و ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییانە ١٢ شاری پارێزگای خووزستانی وەکوو شارەکانی ئەهواز، ئابادان، حەمیدیە، بۆستان، سووسەنگرد، بەندەر ماهشەهر، خوڕەمشار، شادگان، کووت عەبدوڵا، مەلاسانی، هوەیزە و ئەبوو حەمیزەی گرتووەتەبەر.
لە ئاکامی ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیەدا تا ئێستا دووکەس لە خەڵکی مەدەنیی شاری شادگان گیانیان لە دەستداوە.