تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاند کە ٢٠٠ لاپەڕەی فەیسبووکی هەکێرەکانی سەربەسپای پاسدرانی ڕێژیمی ئێرانی کە دەیانویست هێرشی سیخوڕی بکەنەسەر کارمەندانی ئەرتەش و هێزی ئاسمانیی ئەمریکا داخستووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی هەینی ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، تیمی لێکۆڵینەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاندووە کە گرووپێکی هەکێر لە ئێراندا کە سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانن و لێکۆڵەرانی فەیسبووک بە ناوی “پێستی کیسەڵ” ناویان دەبەن، بەسازکردنی ٢٠٠لاپەڕەی ساختە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ویستوویانە بەمجۆرە سیخوڕی لەسەر هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا بکەن کە لەلایەن بەڕێوەبەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکەوە داخراوە.
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، بەشێک لەو کەرەستانەی کە لەو هێرشە سایبێرییەدا کەڵکی لێوەرگیراوە لەلایەن کۆمپانیای”مەحەک ڕایان ئەفزار” لە شاری تاران ساز کراوە کە ئەو کۆمپانیایە سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانە.
هەروەها لە بەشێک لە ڕاپۆرتی تیمی لێکۆڵینەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکدا هاتووەکە هێندێک لە هەکێرەکان چەندین مانگە بۆ ڕاکشانی سەرەنجی بەرانبەرەکەیان لەگەڵیان پێوەندییان هەبووە، بەڵکوو بتوانن لەو ڕێگایەوە بچنە نێو ئیمێلەکانیانەوە و سیخوڕییان لەسەر بکەن.