هونەرمەند جافر زەلکەیی، خەڵکی مەریوان، لە تەمەنی 55 ساڵیدا بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕێگەی مەریوان _ سنە کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هونەرمەند جافر زەلکەیی، شمشاڵژەنی بەتوانا و ناوداری خەڵکی مەریوان لە تەمەنی 55 ساڵیدا، بە ڕووداوی هاتوچوو لە ڕێگەی مەریوان سنەدا کۆچی دوایی کرد.
جەعفەر محەممەدی، کوڕی کاکەبرا، لەدایکبووی ١٣٤٥ ی هەتاوی گوندی زەلکەی مەریوان، ناسراو بە جافرزەلکەیی،لە چەندین فێستیواڵی هونەریی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا بەشداری کردووە و چەندین خەڵات و ڕێزنامەی هونەریی پێبەخشراوە.
شایانی باسە کە جاددەکانی کوردستان بە هۆی ناستانداربوون و پێڕانەگەیشتنی بەرپرسانی کماری ئیسلامی ساڵانە بە هەزاران کەسی خەڵکی ئەو ناوچانە دەکەنە قوربانیی و ناویان لێنراوەجاددەکانی مەرگ.