خوسرەو سەیف سکرتێری گشتیی حیزبی میللەتی ئێران، لە تاران بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمانی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد،
ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، خوسرەو سەیف سکرتێری گشتیی حیزبی میللەتی ئێران لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە لە تاران کۆچی دوایی کرد.
سەیف یەکێک لە کۆنترین ئەندامەکانی حیزبی میللەتی ئێران بوو کە دوای کوژرانی داریووش فرووهەر بوو بە سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە.
ناوبراو یەکێک لەو چالاکە سیاسییانە بووە کە لە بەرانبەر زوڵم و زۆرداریی دوو ڕێژیمی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامیدا وەستاوەتەوە و بەردەوام کەوتۆتە بەر گوشار و ئازاری هەردوو دەسەڵاتەکە و مەرگی ناوبراو خەسارێکی گەورە بۆ بزووتنەوەی سەرانسەریی خەڵکی ئێران بوو.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هەموو هاوڕێیانی ناوبراو لە حیزبی میللەتی ئێران دەکەین.