بەرپهرسی گشتیی دەزگای ئاسایشی نێوخۆی بریتانیا سه‌باره‌ت به سیخوڕی و هه‌ڕه‌شه‌كردنی سێ وڵاتی ئێران، ڕووسییه و چین هۆشداریی به هاووڵاتیانی دا.
کێن مەککالوم،به‌رپه‌رسی گشتیی ئاسایشی نێوخۆی بریتانیا هاووڵاتیانی لههەمبەرسیخوڕی و هه‌ڕه‌شه‌كردنی سێ ولاتی ئێران و ڕووسیه و چین ئاگادار كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه دژكرده‌وه نیشان بده‌ن.
هه‌روه‌ها به‌رپه‌رسی گشتیی دەزگای ئاسایشی نێوخۆی بریتانیا ڕایگه‌یاند کە وڵاته‌كه‌ی ڕۆژانه له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه و سیخوڕیی ئه‌و سێ وڵاته ڕووبه‌ڕوویه. ناوبراو هەروەها وتی بۆ داكۆكی له ئاسایشی بریتانیا سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه و سیخوڕیی بۆ سه‌ر ولاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانی ئێران و چین و ڕووسیه، پێداویستییەکانی و بودجەی كه‌ره‌سته‌ی ئاسایش و پاراستن دوو هێنده ده‌كا.
کێن مەککالوم، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مریكاییه‌كان له ئه‌فغانستان له ئێستادا دەزگای ئاسایشی نێوخۆی بریتانیا زیاتر سەرنج ده‌خاتە سەر هێزه تیروریستیی و توندئاژۆکان کە ڕه‌نگه له داهاتوودا ببنە گرفتێك بۆ وڵاته‌كه‌ی.