لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ڕۆژی ڕابردوو ١١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو و هاوکات شۆفێر تانکرەکانی قەسری شیرین پەیوەستبوون بە مانگرتنە گشتییەکانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە ئاژەڵدارانی خەسارلێکەوتوو لە چوار شاری ئێران وەکوو شەهرکورد لە بەردەم بینای پارێزگاریی و شارەکانی نەیشابوور، بیرجەند و توربەت حەیدەریە لە بەردم بینای ئیدارەی کشتوکاڵی شارەکانیان، کرێکارانی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوت تەپە بۆ نۆزدەهەمین ڕۆژی بەردەوام لە حەوشەی کۆمپانیاکە، خەڵکی ڕەفسەنجان لە بەردەم بینای کوشتارگەی مریشکی ئەو شارە بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام، کرێکاران و خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لە بەردەم ماڵی کرێکار لە شاری تاران و جووتیارانی گوندەکانی” جنادلە و خەزرەج”ی شاری حەمیدیە لە گوندەکانی خویان بەڕێوەچوو.
هاوکات کۆمەڵێک لە شۆفێر تانکرەکانی سووتەمەنیبەر لە خاڵی سنووری پەرویزخان لە شاری قەسری شیرین پەیوەستبوون بە مانگرتنە گشتییەکانی ئێرانەوە.