بەرپرسانی ئەرتەشی ئیسرائیل داوای بوودجەی تایبەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرنامەی ناوکیی ئێران و حیزبوڵای لوبنان دەکەن.
بەرپرسانی سیاسیی و سەربازیی ئیسرائیل لە ەوڵەتی تازەی ئیسرائیلدا ڕەخخنە لە نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل دەگرن کە سەرەڕای بانگەشەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران ڕێکخستنێکی سەربازیی تایبەت و بەرچاوی بۆ ئەو مەبەستە نەکردووە.
هەرلەو پێوەندییەدا بێنی گانتس و نەفتالی بێنێت لەسەروبەندی ئامادەکاریی زیاتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵای لوبنان و هەروەها حەماس و جیهادی ئیسلامیی فەلەستیندا ئاماژەیان بە ئەگەری ڕووبەڕوبوونەوەی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل و ئێران کردو ڕایانگەیاند کە وڵاتەکەیان بۆ بەرگریی لەمانەوەی خۆی و هەروەهابۆ ئاشتیی لە ناوچەکەدا دەبێ ەهێزترین وڵاتی ناوچە بێ.