دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و پیرانشار بەتەقەی ڕاستەوخۆی هیزەکانی ڕێژیم برینداربوون.
بەپێی ڕاپورتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، ڕۆژی سێشەممە ۲۲ی پووشپەڕ، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری “بروێشکان” سەر بە شاری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردوە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی ۲۰ ساڵانەی خەڵکی ناوچەی کۆنەلاجانی پیرانشار بە ناوی “سەید ڕەوان تیسو” بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ کراوە.
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕ، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری ” زیوکە و ماشکان”ی پیرانشار تەقە لە کاروانێکی کۆڵبەر دەکەن کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی” مووسا زیباپوور” بریندار دەبێ و بۆ چارەسەری پزیشکی دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار.