ڕۆژی چوارشەممە پەنابەرێکی سیاسیی کورد لەکاتی کارکردنی ڕۆژانەی لە هەرێمی کوردستان تیرۆر کرا.
چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، “ڕێبین ڕەحیمی” پەنابەری دانیشتووی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان که پاسەوانی کارگەیەک لە ناوچەی ژاڵەی دەرەوەی شاری سلێمانی بوو، لە کاتی کاری ڕۆژانەیدا لە لایەن کەس یان کەسانێک بە دەسڕێژی ڕاستەوخۆ تیرۆر کرا.
بە پێی زانیارییەکان تیرۆریستەکان لە پشتی سەریەوە و لە نێو ماشینێکدا هێرشیان کردۆتە سەر ناوبراو و تێرۆریان کردووە
ڕێبین پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی شۆڕشی سلێمانی، ئێوارەی چوارشەممە گیانی لە دەستدا.
شایانی باسە کە ڕێبین ڕەحیمی خەڵکی شاقەڵای سەر بە دیواندەرە لە پارێزگای سنەیە کە ١٠ساڵ لەمەوپێش لەگەڵ بنەماڵەکەی پەنایان هێنابووە هەرێمی کوردستان.