پێشنووسی گرێبەستی ۲۰ ساڵەی نێوان کۆماری ئیسلامی و ڕووسیە ئامادە کراوە.
کازم جەلالی، باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مۆسکۆ، باسی لە ئامادەبوونی دەقێک بەناوی «لێکتێگەیشتنی پەیوەندییە دوولایەنەکان و هاوکاریی کۆماری ئیسلامی و ڕووسیە» بۆ ماوەی ۲۰ ساڵ بە ناوەڕۆکی سیاسی، ئاسایشی، چەکداری، بەرگری و ئابووری کرد.
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە موسکۆ لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا گوتی: ئەم گرێبەستە بە چاودێری ڕاستەوخۆی عەلی خامنهیی نووسراوە و پێشنووسی دەقەکەش لە باڵوێزخانەی ئێران لە ڕووسیە بۆ وەزارەتی دەرەوە نێردراوە.
جەلالی گوتیشی کە نامهی عەلی خامنهیی کە بۆ ڤێلادێمیر پووتین نووسیویەتی و وەڵامێک که پوتین داویەتی بابەتی وتووێژەکان بووە و ئەگەری هەیە گرێبەستەکە لە ٢٠ساڵیش زیاتر بێت.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتریش گرێبەستێکی ٢٥ساڵەی لە گەڵ وڵاتی چین واژۆ کردبوو کە ناڕەزایەتیی زۆری ئێرانییەکانی لێکەوتەوە.