لە بەردەوامیی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەی سەرپێڵ و داڵاهۆ کەسێک بە سەختی بریندار دەبێ و ڕێگای گوندی زەردە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دەبەسترێ.
لە درێژەی ئاڵۆزی و کێشەکانی ناوچەی سەرپێڵ و داڵاهۆی سەر بە پارێزگای کرماشان هەروەها ئاژاوەنانەوەی سپای پاسدارانی ڕێژیم بۆ دووبەرەکی نانەوە لەنێوان خەڵکی سوننی و یارسانی ئەو ناوچەیەدا، شەوی ڕابردوو ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی کۆمەڵێک کەسی نەناسراو ڕێگا لەخەڵکی گوندی زەردە لە ناوچەی داڵاهۆ دەگرن و بە ماشێن لە دێهیاری گوندەکە بە ناوی (کوورش کەرەم وەیسی) دەدەن و برینداری دەکەن و ناوبراو ئێستاکە لە نەخۆشخانەی شاری سەرپێڵ دایە.
شایانی باسە کە خەڵکی ناوچەکە ئەو ڕووداوەیان بە هێزەکانی ڕێژیم ڕاگەیاندووە بەڵام هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووە و ئاڵۆزییەکان هەنووکەش بەردەوامە.