هەوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای باندێکی تێرۆریستیییەوە بۆ ڕفاندنی چالاکێکی سیاسیی ئێرانیی بە ناوی مەسیح عەلینژاد لە ڕێگای پۆلیسی ئەمریکاوە پووچەڵکرایەوە.
دادستانی مەنهەتەن لە ئەمریکا ڕایگەیاند کە پێنج کەسی سەربە ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هاوینی ڕابردووەوە هەوڵی ئەوەیانداوە کە چالاکێکی سیاسیی و مافی مرۆڤ بەناوی مەسیح عەلینژاد لە وڵاتی ئەمریکاوە بۆ وێنێزۆئێلا بڕفێنن و دواتر ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بکەن کە بەچاوکراوەیی پۆلیسی ئەمریکا هەوڵەکەیان پووچەڵ دەبێتەوە.
عەلیڕەزا شەوارێقی فەراهانی،( کارمەندی ئیتلاعاتی ڕێژیم)، مەحموودخازێعین، ئۆمید نووری و کیا سادقی و هەروەها ژنێک بە ناوی نیلووفەر بەهادۆری فەر، ئەو پێنج کەسەن کە هەوڵی ڕفاندنی ئەو چالاکە سیاسییەیان داوە.
شایانی باسە کە لە پیلانێکی هاوشێوەدا، پێشتریش کۆماری ئیسلامیی ئێران چالاکێکی سیاسیی بە ناوی ڕووحوڵا زەم کە بە پیلانێک راکێشی وڵاتی عێراق کرا و دواترگوازرایەوە بۆ ئێران و پاشان لە لایەن ڕێژیمەوە ئێعدام کرا.