ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی دیواندەرە بەبۆنەی ساڵوەگەڕی تێرۆری دوکتور قاسملوو چالاکییەکی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، ڕۆژی سێشەممە٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی دیواندەرە بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵوەگەڕی تێرۆری دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە دەستی جەلادە خوێنمژکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڤییەن پێتەختی ئۆتریش و بەرزڕاگرتنی ناوی ئەو شەهیدە سەرکردەیە چالاکییەکی تەبلیغییان بەرێوەبردووە.
ئەندامانی چالاک و وەفاداری حیزبی دێموکرات لە ناوچەی دیواندەرە شەقام و کۆڵانەکانی شاری دیواندەرەیان بە تراکت و وێنەی دوکتور قاسملووی نەمر ڕازاندەوە و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی سەرکردە و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان دووپات کردەوە.
لەلایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەسخۆشی لە هاوڕێیانمان لە شاری دیواندەرە ،هیوای بەردەوامبوون و ساغی و سڵامەتیان بۆ دەخوازین لە ئەرکە نیشتمانییەکانیاندا.