کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی سنووری حاجی عومەران بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی رێژیم بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چاونیوز ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی “نمنجێ”ی سەر بە شاری پیرانشار بەناوی “سەید زاهیر تەزاحوم” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رێژیم لە سنووری حاجی عومەران بریندار بوو.
جیگای ئاماژەیە کە ناوبراو فیشەک وەبەر چۆکی کەوتووە و لەلایەن خەڵکەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار گوازراوەتەوە و لە ئیستادا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.