کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی فەرانسە بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یاد و ئامانجە پیرۆزەکانی ڕێبەری مەزن دوکتور قاسملوو و هاورێیانی شەهیدی لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١١ی جولای ٢٠٢١ی زایینی، بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی حیزب لەسەر مەزاری ئەو شەهیدانە لە گۆڕستانی پێرڵاشێز کۆبوونەوە و چەپکەگوڵی ڕێز و ئەمەگناسی لەسەر مەزاری شەهیدان داندرا. لە هەمان کات قوتابیانی ڕێبازی قاسملوو سەرلەنوێ پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ دوکتور قاسملوو و سەرجەم شەهیدان نوێ کردەوە و بۆ جارێکیتر تێرۆری ڕێبەری نەمر دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی شەهیدی و سەرجەم جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەرمەزار کرا.
لە بڕگەیەکی دیکە لە ڕێوڕەسمەکەدا، سەردانی مەزاری شەهیدان دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی کرا و تاجەگوڵی ڕێز و ئەمەگناسی لەسەر مەزاریان داندرا.