ناوەندی دژە تێرۆری هەرێمی کوردستان لە هەولێر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە گرووپێکی تێرۆریستی کە دەیانویست لە جێژنی قورباندا هێرش بکەنە سەر خەڵکی مەدەنیی دەسبەسەر کراون.
ناوەندی دژە تێرۆری هەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە ئەندامانی گرووپێکی تێرۆریستیی ١٠کەسیی کە خەریکی بەرنامە دارشتن و هێرشی تێرۆریستی بۆ سەر خەڵکی مەدەنیی لە جێژنی قورباندا بوون، پێش لە کارەکەیان لەلایەن دژە تێرۆری هەرێمی کوردستانەوە دەسبەسەر کراون و گەڵاڵە تێرۆریستییەکەیان پووچەڵ کراوەتەوە.
هەرلەم پێوەندییەدا هەواڵدەرییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە ناوەندی دژە تێرۆری هەرێمی کوردستان، گرووپێکی تێرۆریستی١٠کەسیان لە تێرۆریستەکان کە دەیانویست لە جێژنی قورباندا هێرش بکەنە سەر دەزگا حکوومەتییەکانی هەرێم و خەڵکی مەدەنیی و ئاڵۆزی و بشێووی ساز بکەن دەسبەسەر کراون و پیلانەکەیان پووچەڵ کراوەتەوە.