له سه‌رده‌شت قاچاغچییه‌کی مادده‌ی هۆشبه‌ری شیشه کوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ڕۆژی دووشه‌ممه، ٢٦ ی ڕێبه‌ندان خدر ئیبڕاهیمزاده، کوڕی شێخه خه‌ڵکی ئاوایی به‌رده‌سپیان له‌کاتی دروستکردنی مادده‌ی هۆشبه‌ری شیشه‌دا له‌لایه‌ن دوو که‌سه‌وه هێرشی کرایه سه‌رو کوژرا.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا که به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ری شیشه له ئێران ڕمێنی هه‌یه، به ده‌یان تاقیگه‌ی دروستکردنی شیشه له زۆر شوێنی کوردستان‌و یه‌ک له‌وان ناوچه‌ی سه‌رده‌شت خه‌ریکی به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌رن که به‌شێکی زۆری ئه‌وان که‌سانی سه‌ر به ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیمیان له پشته.