سێ ڕێکخراوی گەشەی لاوانی کوردستان، یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان و یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕ، بەبۆنەی ٣٢هەمین ساڵوەگەری شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو سمینارێکیان لە سەنتەری لاوانی کۆیە بەڕێوە برد.
سەرەتای سمینارەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی ”ئەی ڕەقیب” و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.
دواتر لەلایەن ”سرور ڕێواز” پێشکەشکاری سمینارەکە بەخێرهاتنی گەرمی هەموو بەشداربووان بەتایبەت ”دوکتور هۆشمەند عەلی”، دوکتور ”هەژار ڕەحیمی” و دوکتور ”ئاسۆ حەسەنزادە” کرا.
پاشان پەیامی هاوبەشی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان، یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد و ڕێکخراوی گەشەی لاوانی کورد لەلایەن خاتوو ”سەرگوڵ شابازی” سکرتێری گشتیی یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کوردەوە پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو سمینارەدا دوکتور ”هۆشمەند عەلی” باسێکی لەسەر”ڕۆڵی دوکتور قاسملوو لە بزاڤی ڕزگاریخواریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان” پێشکەش کرد.
ناوبراو لە باسەکەیدا وتی: لەسەر هەڵسەنگاندنی ڕۆڵی دوکتور قاسملوو دەبێ بە ئاگاهییەوە ئەو سەردەمەی کە دوکتور قاسملوو تێیدا ژیاوە و نەک بە ڕوانگەی ئەمڕۆوە واتا دوای ڕوخانی بلۆکی سوسیالیستی و گۆڕانی جیهان، لێکدانەوەمان هەبێ.
دوکتور ”هوشمەند” خەباتی دوکتور قاسملووی بەسەر دوو قۆناغی سەردەمی ڕێژیمی پەهلەوی و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دابەش کرد کە لە هەر دووکیاندا ڕۆڵی گەوری کاریگەری هەبووە.
پاشان دێکۆمێنتێک لەسەر ژیان و کەسایەتیی دوکتور قاسملوو پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی سمینارەکەدا دوکتور ”ئاسۆ حەسەنزادە” باسێکی لەسەر ”میراتی مەعنەویی دوکتور قاسملوو لە بەردەم تێپەڕینی کات و گۆڕانی هەلومەرج” پێشکەش کرد.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە دوكتور قاسملوو نوێنگهێ دۆزی ڕهوای نەتەوەی خۆی بوو و بۆ ئهمڕۆ بۆ داهاتوو بووەته سهرچاوهی شوناس و جینایهتی تێرۆركردنی و ژیانی دوکتوور قاسملوو دینامیزمی خهباته. ژیانی دوكتور قاسملوو خۆلاسهیهكی مهسهلهی كورده به گشتی و ههموو ههوڵی ئهوه بووه كه له ژیانی سیاسی دا ئهو پاڕامێتره بێ ڕەحمانه بگۆڕێت كه مهسهلهی كورد لەگەڵیان دهرگیره .
دوکتور ”ئاسۆ” لە باسەکەیدا وتی: ”دوكتور قاسملوو خهباتێكی فڕە رهههندی له كهسایهتی خۆیدا كۆ كردبۆوه. ئهو دێموكرات بوو سەركرده بوو پێشمهرگه بوو دیپڵۆمات بوو. شهخسییهتی قاسملوو پردێكی پێوهندی بوو لهنێوان تهزاددهكانی دنیای كوردهواری و دونیای مۆدێڕن ”.
پاشان لەو سمینارەدا دوکتور ”هەژار ڕەحیمی” باسێکی لەسەر ”ڕەنگدانەوەی هزری دوکتور قاسملوو لەسەر بارودۆخی سیاسیی هەنووکەیی کورد” پێشکەش کرد.
دوکتور ”هەژار” باسی لەوە کرد کە یادکردنەوەی دوکتور قاسملوو هەموو ساڵێک خاوەن گرینگی خۆیەتی و تێرۆری دوکتور قاسملوو وەبیرهێنەرەوەی زوڵمێکە کە ویژدانی هەموومانی بریندار کردووە و پەڵەیەکی نەنگە بەنێوچاوانی کۆمەڵگای مرۆیی و کۆمەڵگای پێشکەوتوو و دێموکراسیخوازی دنیا .
ناوبراو باسی لەوە کرد کە دوکتور قاسملوو کۆمەڵێک پرەنسیپ و بنەما و بەهای هێناوەتە نێو کایەی سیاسی کە بە چاوی جیهانشەمول سەیری دەکرێت و یادی قاسملوو وەبیرهێنانەوەی نەریتێکی شوڕشگێرییە.
هەروەها دوکتور ”هەژار” وتی: ”دوکتور قاسملوو مرۆڤێکی تەواو شوڕشگێرە و کە چەمکەکانی بە ئینسانی کردووە و لە قالبی ئیدئۆلۆژیدا قەتیسی نەکردووەتەوە”.