پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەكشەممە كرێكارێكی كانگای زێڕی ئاغدەرەی شاری تیكاب بە هۆی پێكدانانی بۆڵدزێرو لۆدرێكی ئەم شیركەتە گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی موكریان ئەم ڕووداوە لە بهشی دێپۆی كانگای زێڕی ئاغدەڕەی شاری تیكاب بۆ كرێكارێك بە ناوی ئەسەد ڕەنجبەر ڕووی داوە.
ئەسەد ڕەنجبەر لە كاتی ئەم ڕووداوە لە نزیك لۆدێرەكە بووهو بهر تگهری دواوەی لۆدێرهکه کهوتوهو به توندی بریندار دهبێ؛ دوای گواستنهوهی بۆ نەخۆشخانەش سەرەڕای هەوڵی پزیشكان پاش ٢ كاتژمێر گیانی لەدەست داوه.
ئەسەد ڕەنجبەر دەڵێ ناوبراو تەمەنی٦٠ ساڵ بووەو زیاتر لە ١٨ ساڵ بوو كە بە شێوەی گرێبەست لەم شیركەتە كاری دەكرد.
کانی زێڕی ئاقدەڕە دەکەوێتە ٢٥ کیلۆمەتری شاری تیکابو بە یەکێک لە گەورەرین کانگەکانی زێڕی ئێران دادهنرێ، بهڵام زۆربهی کرێکارهکانی غهیره کوردنو ههر چهند ڕۆژ پێش بوو که ٣٠٠ کەس لەو کرێکارە وەرزییانەی لهو کانگای زێڕهدا کاریان دەکرد، جواب کراونو پێیان ڕاگهیندرا کە لەگەڵ دەستێکی وەرزی زستان، گرێبهستهکانیان بۆ نوێ ناکرێتەوە.