لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ١٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا ڕۆژی دووشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، ١٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە دەرمانسازەکانی تاران لە بەردەم ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان و لە شاری شیراز لە حەوشەی زانکۆی پزیشکی ئەو شارە، کرێکارانی شارەوانیی کووت عەبدوڵا لە بەردەم فەرمانداریی شاری کاروون، کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە بۆ حەڤدەهەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەردم بینای فەرمانداریی شووش، شوفێر پاسەکانی دەرەوە و نێوخۆی شاری ورمێ لە نێو شار، کرێکارانی پیشەی پێترۆشیمی خوراسان لە حەوشەی کۆمپانیاکە لە شاری بۆجنوورد، خەڵکی شاری چابەهار لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە نێو شار، پزیشکانی پسپۆڕ و شارەزای پێست لە بەردەم بینای وەزارەتی نێوخو لە تاران و کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەوانیی ورمێ لە بەردەم بینای شارەوانی ئەو شارە بەڕێوە چوو.